Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:42

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو باندی مەترسیداری ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.

ئەمشەو یەکشەممە 23ـی 04ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە لە زنجیرە چالاکییەکی یەک لەدوای یەکدا لە ماوەی ھەشت ڕۆژی ڕابردوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لەدوو چالاکیدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری ڕێکارەیاساییەکان توانییان دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بکەن کە پێکھاتبوون لەچوار کەس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "لەم دوو چالاکیەدا توانیان دەستبەسەر بڕی 11 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەشیشدا بگرن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.