Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:29

نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تکساس بە ڕێژەی 48 سەنت دابەزین.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 04ـی 2023 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، 48 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بەهەمانشێوە بە ڕێژەی 48 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 39 مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی بانکی، ئابووری جیهانی و پێشبینییەکان بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەروەها بەو پێیەی لە ئەمریکا خواست لەسەر بەنزین بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر کەمی کردووە، ترسی پاشەکشەکردنی گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهان لەڕووی ئابوورییەوە زیادی کردووە، ئەمەش بە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.