Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:29

کەلار؛ بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی گاز کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە قەزای کەلار لە کاتی لەحیمکردن تانکیی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بەشێکی جەستەیان سووتاوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 04ـی 2023 تانکییەکی گاز تەقییەوە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و لەمبارەیەوە ڕایگەیاند:  لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لە کاتی لەحیمکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقییەوە و لە ئەنجامدا پیشەوەرەکە کە سەرقاڵی لەحیمکردنی تانکییەکە بوو بە ناوی ( ئاریان ئیبراهیم مەحموود) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار گیانی لەدەست دا و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو هاووڵاتیی دیکە بەشێکی جەستەیان سووتاوە.

پۆلیسی گەرمیان هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و  لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان  کراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە کە بریندارەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.