Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:17

له‌ خولی عێراق دهۆك میوانداری ته‌له‌به‌ ده‌كات و زاخۆش رووبه‌رووی قاسم ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ولێریش له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ شورته‌ یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

لەگەری بیست و پێنجی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر سێ و چارەگی دوای نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی تەلەبە دەكات، دهۆك لەماوەی رابردوو بەدیاریكراوی لەقۆناغی دووەم ئاستی وەك پێویست نیە و تامی بردەوەی نەكردوە، دهۆك پاریزگاری لەخانەی شەشەمی ریزبەندی كردوە بەسی و شەش خاڵ، بەڵام بەهۆی ئەنجامی چەند یاری رابردووی لەقۆناغی دووەم، خاڵەكانی لەسی و شەش خاڵ چەق بەستو و لەئێستادا هەردوو یانەی نەجەف و نەفتی میسانیش سی و شەش خالیان هەیە، بەڵام دهۆك بەجیاوازی گۆڵ لەپێشە، لەسەر سلێمان رەمەزانی راهێنەر و قوتابیەكانی پێویستە زیاتر هەوڵ و كۆشش بكەن تا ئەو گرێ دەرونیەی لەقۆناغی دووەم دووچاری هاتوون بیكەنەوە، دهۆك بۆ ئەم یاریە ئەركی ئاسان نیە، چونكە تەڵەبە چل خالی هەیە و لەخانەی پێنجەمە، پێشبینی دەكرێت رووبەرووبوونەوەیەكی بەهێز لەنێوان هەردوو یانە ئەنجام بدرێت.  

هەر لەگەری بیست و پێنجی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر حەوت و چل و پێنج خولەكی ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رووبەرووبونەوەی نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و قاسم لەخۆودەگرێت.
 بەر لەبەرێوەچوونی ئەم یاریە زاخۆ تەنیا یەك خانە لەناوچەی دابەزین دوورە، زاخۆ بیست و شەش خالی هەیە و لەخانەی پازدەهەمی ریزبەندی دێت، لەبەرامبەردا قاسم بەبیست و یەك خاڵ لەخانەی شازدەهەمی ریزبەندی و ناوچەی دابەزینە، بۆیە هەردوو یانە شەری سێ خالی یاریەكە دەكەن، ئامانجی هەردوو یانە خۆ دوورخستنەوەیە لەناوچەی دابەزین، بۆیە پێشبینی دەكرێت یاریەكی بەهێز لەنێوان هەردوولا بەرێوەبچێت.   

 
لەگەری بیست و پێنجی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر پێنج و نیوەی سەر لەئێوارەی رۆژی سێشەممە، یانەی شورتەی خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی لەسەر یاریگای شەعب لەبەغدای پایتەخت، میوانداری یانەی هەولیر دەكات، شورتە هاوشان لەگەڵ یانەی قوەی جەوی چل و هەشت خاڵی هەیە، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ شورتە لەخانەی دووەم دێت.
 لەبەرامبەردا یانەی هەولێر سی و دووخالی هەیە و لەخانەی دوازدەهەمی ریزبەندی دێت، جیاواز لەیانەی شورتە، یانەی هەولێر لەقۆناغی دووەمی ركابەریەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەركی شورتە ئاسان نەبێت لەبەرامبەر قوتابیەكانی عەباس عوبێد، هەردوو یانە چاویان لەسێ خالی یاریەكەیە، شورتە بەئومێدی وەرگرتنی پێشەنگە لەیانەی قوەی جەوی، لەبەرامبەردا یانەی هەولێر تا لەناوەڕاستی ریزبەندی و ریزەكانی پێشەوە خۆی نزیك بكات.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.