Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:34

پێشبركێی سالانەی ماراسۆنی لەندەنی نێو دەوڵەتی بەرێوەچوو

کوردستان TV
100%


 
لەوڵاتی بەریتانیا، بەبەشداری هەزارن بەشداربوو، پێشبركێی سالانەی ماراسۆنی لەندەنی نێو دەوڵەتی بەرێوەچوو، لەسەر ئاستی كوران کیلڤین کیپتۆمی كینی پلەی یەكەمی بەدەستهنا، لەبەرامبەردا  سیڤان حەسەن كچە راكەری هۆلەندی براوەی پلەی یەكەمی كچان بوو، لەسەر ئاستی پیاوان كیلیڤین كیپتۆمی تەمەن بیست و سێ ساڵان توانی باڵادەستی خۆی بەسەر پێشبركێكە بسەپنێت و ماوەی ماراسۆنەكەی بە دوو كاتژمێرو یەك خولەك و بیست و حەوت چركە تەواو كرد.
 بەمەش بەجیاوازی هەژدە چركە لە ڕیکۆردی جیهانی هاونیشتیمانی ئێلیود کیپچۆگەوە دوورە، لەسەر ئاستی كچانیش كچە راكەری هۆلەندی سیڤان حەسەن توانی ماوەی پێشبركێكە بە دوو كاتژمێر و هەژدە خولەك و سی و سێ چركە ببرێت و پلەی یەكەم بۆ بەرژەوەندی خۆی تەواو بكات.
 دوابەدوای ئەمیش راكەری ئەسیوبی ئەلێمو مێگێرتۆ هات لەپلەی دووەم و پێریس جێپچێرتچەری كچە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادیش لەپلەی سێیەم هات.  

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.