لەچوارچیوەی یاریەكانی گەری سی خولی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی لەئەركێكی قورس میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد، بارسێلۆنا بەهەموو توانایەكەوە هاتە ناو یاریگا لەپێناو ئاشتكردنەوەی دڵی هاندەرانی و پارێزگاریكردن لەجیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی ركابەری.
یاریزانانی بارسێلۆنا بەفشاری چر دەستیان بەیاریكرد، لەبەرامبەردا یاریزانانی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەچەند بۆنەیەك چانسی خۆیان تاقیكردەوە، دواجار لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەم ڤیران تۆریس توانی گۆلی پێشكەوتنی بۆ بارسیلۆنا تۆماربكات، گێمی یەكەم بارسە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم هەردوولا چەند هێرشێكی مەترسیداریان بردە سەر گۆلی یەكتر، بەڵام بێ ئاكام بوو، بەمجۆرە یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی بارسیلۆنا تەواو بوو.
بەم بردنەوەیە یانەی بارسیلۆنا دوای چوار یاری لەسەرجەم ركابەریەكان گەرایەوە رێچكەی سەركەوتن و جیاوازی خاڵەكانی لەگەل ریاڵ مەدریدی ركابەری كردەوە یازدە خال، ئەتلەتیكۆ مەدریدیش لەخانەی سێیەمە بەشەست خاڵ.
له‌وڵاتی ئیتالیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی و یه‌كی خولی كالچۆ، یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ناپۆلی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دۆرا.
به‌درێژایی نه‌وه‌د خوله‌كی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو، دواجار له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه یانه‌ی ناپۆلی له‌رێی یاریزان جیاكۆمۆ راسپادۆری توانی تاكه گۆڵی یاریه‌كه و بردنه‌وه‌ی سێی خالی گرنگ تۆماربكات.
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی ناپۆلی قاچێكی خسته سه‌ر سه‌كۆی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ و له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له‌یاری گه‌ری داهاتوو و دۆران یاخود به‌رامبه‌ر بوونی یانه‌ی لازیۆی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی، ناپۆلی دوای سی و سێ ساڵ و به‌ر له‌شه‌ش هه‌فته لهكۆتاهاتنی ركابه‌ریه‌كان ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی كالچۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.