Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:43

سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ پەیامێکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ دەڵێت، بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 04ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974 و گوللەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982 تویتێکی کردووە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، "لە ساڵڤەگەڕی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974 و گوللەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982، بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە، هەمیشە لە یادمانن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.