لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە سێ سكاڵای دزینی لەسەر بووە .
ئهمڕۆ دووشهم 24ی4ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی بەگومانی دزیكردن چاودێری خرایە سەر تۆمەتبارێك، توانرا لەكاتی دزیكردنی ماتۆڕسكیلێك دەستگیربكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت كە تۆمەتبار دوو سكاڵای تری لەسەر دزینی مۆبایل لەسەرە.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات"لەئێستادا تۆمەتبار ( ز،ش،م لەدایكبووی 1995 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوتەوە".
تۆمەتبارێكی بهڕهگهز عهرهب دەستگیركرا كە سێ سكاڵای دزینی لەسەر بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.