Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 18:57

هەر تاکێکی عێراقی پێویستی بە زیاتر لە 154 ساڵە تاوەکو ملیۆنێک دۆلار کۆبکاتەوە

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەت بە دارایی ڕیزبەندییەکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە ماوەی تاکی هەر وڵاتێک بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار، بەپێی ڕیزبەندیەکە هەر تاکێکی عێراقی ماوەی 154 ساڵ و مانگێکی پێویستە بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار.

ماڵپەڕی (Picodi) تایبەت بە دارایی ماوەی تاکی هەر وڵاتێک بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار خەمڵاندووە بە پشتبەستن بە تێکڕای مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەر وڵاتێک.

لە ڕیزبەندییەکە هاتووە، هەر تاکێکی سویسڕا کەمترین ماوەی پێویستە بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار بەراورد بە تاکی هەر وڵاتێکی دیکە، کە پێویستی بە 14 ساڵ و 3 مانگە بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار، لەدوای ئەویش وڵاتی سەنگافورە دێت بە 16 ساڵ و 11 مانگ لە پلەی دووەم دێت.

لە پلەی سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندییەکەدا لۆکسمبۆرگ و ئەمریکا دێن، کە هەر تاکێکی لۆکسمبۆرگ پێویستی بە 17 ساڵ و 4 مانگ و هەر تاکێکی ئەمریکیش پێویستی بە 19 ساڵ و 10 مانگە تاوەکو ملیۆنێک دۆلار کۆبکاتەوە.

ئەو پۆلێنکردنە 102 وڵاتی لەخۆگرتووە، عێراق لە پلەی 45ـە، کە هەر تاکێکی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵ و مانگێک هەیە تاوەکو ملیۆنێک دۆلار کۆبکاتەوە.

سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی کەنداو کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی وزە، قەتەر بە پلەی یەک دێت و هەرتاکێکی پێویستی بە 21 ساڵ و 3 مانگە، لەدوای ئەویش ئیمارات بە 23 ساڵ و 9 مانگ لە پلەی دووەمە، عومان بە 38 ساڵ و 6 مانگ پلەی سێیەم و کوێت بە 41 ساڵ و دوو مانگ لە پلەی چوارەم و سعوودییە بە 41 ساڵ و 10 مانگ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەیان گرتووە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.