وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای بەغدا، دوو تیرۆریست دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنیکدا لە ناوچەی تاجی باکووری پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی دۆرە باشووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە و لە میانیدا، تیرۆریستێک دەستگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.