ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م سێ هاووڵاتی كه خه‌ڵكی گوندێكی شاره‌دێی ڕه‌شادن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و خه‌ریكی ڕاوكردنی ماسی بوون، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنران، ئه‌مڕۆ دوو له ڕفێنراوه‌كان ئازادكران.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: دوێنێ ئێواره له وادی زه‌غیتوون سه‌ر به شاره‌دێی ره‌شاد له باشووری شاری كه‌ركووك، سێ كه‌س له كاتی ڕاوكردنی ماسیدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار رفێنران.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو له‌و رفێنراوانه ئازاد كران.
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی رفێنراوه‌كان، سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییه رفێنراوه‌كان دووانیان خه‌ڵكی گوندی كوبه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی ڕه‌شادن به ناوه‌كانی (ع. م. ز) و (ح. ز. ع)، ئه‌وه‌ی تریش به ناوی (ق) خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌رسێ هاووڵاتییه‌كه به‌مه‌به‌ستی ڕاوه ماسی چوونه‌ته ئاوی وادی زه‌غیتوون، به‌ڵام له‌وێ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌ڕفێنرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو له ڕفێنراوه‌كان ئازادكراون، ئێستاش سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.