Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:12

عێراق سوپاسی سعوودییه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق سوپاسی حكوومه‌تی سعوودییه‌ی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتییانه‌ی پێشكه‌شیان كردوون له‌ ڕزگاركردنی هاووڵاتییانیان له‌ ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كانی سوودان.

فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئالسعوود وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ ئه‌نجام دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسی دۆخی ئاڵۆز و مه‌ترسیداری ئێستای سوودانمان كرد".

ڕاشیگه‌یاند "به‌ناوی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ په‌یامی سوپاسگوزاریمان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سعوودییه‌ كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵپشتی و هاوكارییه‌یان بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییانمان له‌ سوودان ئه‌نجامیانداوه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا رزگاركردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌یان هاووڵاتی عێراقی له‌ ناوچه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ خه‌رتوومی پایته‌خت و شاره‌كانی تری سوودان بۆ شوێنه‌ ئارامه‌كان ڕاگه‌یاندبوو.

له‌ هه‌مان كاتیشدا دوێنێ یه‌كشه‌م گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی عێراقی له‌ خه‌رتوومی پایته‌خت ڕاگه‌یاند به‌هۆی بۆردومان و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پاڵپشتی خێرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.