ئه‌مشه‌و دووشه‌م له گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌ند تۆمه‌تبارێك و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووی دا و به‌هۆی ته‌قه‌كردنیشه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) ڕووداوه‌كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی سێتاقان كه گه‌ڕه‌كێكی شه‌عبی شاری هه‌ولێره ڕوویداوه، كاتێك چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه داواكراوبوون به بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ڕووبه‌ڕووی تێمێكی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی شایه‌دحاڵه‌كان تۆمه‌تباره‌كان 3 كه‌س بوونه و له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردندا، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ر بوونه‌ته‌وه و ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولادا ڕوویداوه.
له ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ به‌ناوی (ئه‌نه‌س سالار) گوله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌دوایانن به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.