Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:29

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.1 پلە لەو وڵاتە روویدا 

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكی، ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.1 پلە لە كەناراوەكانی سوماترا لە دوورگەكانی ئەندەنوسیا ڕوویدا.
بەگوێرەی ئاژانسە ئەمریكییەكە،ناوەندی بوومەلەرزەكە كە كاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی كاتی خۆجێی ڕوویداوە، دەكەوێتە نزیك كەنارەكانی دوورگەكانی منتاوی، بە قوڵایی 15.5 كیلۆمەتر
دوای ئەوەش كە هۆشداری لە ئەگەری ڕوودانی تسونامی دەركرا، دانیشتووانان بەپەلە گەیشتنە شوێنە بەرزاییەكان تا ئێستاش هیچ زیانێكی گیانی و زیانێكی گەورە تۆمار نەكراوە.
لەوبارەیەوەپاتریس سانینی، دانیشتووی شاری سیبێروت كە گەورەترین دوورگەی مێنتاوییە، دەڵێت: بوومەلەرزەكە ئەوەندە بەهێز بوو، بەزەحمەت لە ماڵەكە دەرچووین و ناچار بووین بە دیوارەكانەوە بچەسپێنین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهێزترین بوومەلەرزەیە و ئەمساڵ. پێموابوو تسونامی ڕوودەدات،بەڵام خۆشبەختانە هیچ تسونامییەك تۆمارنەكراوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.