Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:41

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی. 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا 100 دۆلار بە 142 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ  نرخی 100 دۆلار بە 143 هەزار و 700 دینار بوو.
هەروەها لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن لە بەرامبەر دۆلار گەیشتە 142 هەزار و 500 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتە 142 هەزار و 250 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.