بەهۆی بەرپرسیاربوونیان لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، ئەمریكا بڕیاری دا سزا بەسەر 11 بەرپرسی ئێرانیدا بسەپێنێت.
لەو بارەیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەمریكا سەركۆنەی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ دەكات كە لە ئێران بەردەوامە. پێداگرین لەسەر پشتیوانیكردنی گەلی ئێران كە رووبەڕووی رژێمی وەحشیگەریی ئێران بووەتەوە و پشتیوانی لە داخوازییەكانی دەكەین بۆ رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتییەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا ریزبەندی هۆكاری سزاكان خراوەتەڕوو و هاتووە: ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوە سنوورداركردنی ڤیزە لەسەر 11 بەرپرسی ئێران دادەنێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەرپرسن یان رۆڵیان هەیە لە كوشتن و دەستبەسەركردن و لێدانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و رێگریكردن لە گردبوونەوەی ئاشتیخوازانە و بەرگرتن لەوەی خەڵك ئازادانە رای خۆی دەرببڕێت.
ئەنتۆنی بلینكن :ئەمریكا سزای بەسەر 11 بەرپرسی ئێرانیدا سەپاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.