Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

ئامانجی سەردانی شاندە باڵاكەی سوپای عێراق بۆ كەركووك ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

شاندێكی باڵای سوپای عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆك ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەم روكن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگاكە، گەیشتە شاری كەركووك.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەیشداوە كە فەریقی یەكەم روكن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریق روكن قەیس خەڵەف محەمداوی گەیشتووەتە شاری كەركووك.
راشیگەیاندووە كە ئامانج لە سەردانی شاندەكەی سوپای عێراق بۆ كەركووك، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.