ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پاڵپشتی دەستپێشخەرییەكانی كۆتاییهێنان بە قەیرانە مەترسیدارەكەی سوودان دەكات.
لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتەكە، ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە:لە چوارچێوەی كاری هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان ، فوئاد حسێن ،جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە بەجیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی كردووە.
ئاماژەی بەوەدا كە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی سودان و شەڕی نێوان هەردوو لایەنی ململانێكان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە فوئاد حوسێن ستایشی ڕۆڵی ئەو دوو وڵاتەو وڵاتانی دیكەی كردووە لە هەوڵدان بۆ پاڵنانی لایەنەكانی ململانێ بۆ ئاگربەست و دەستپێكردنی گفتوگۆ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە كە كارەكان بۆ گواستنەوەی عێراقییەكان لە ئاگری شەڕەكە بەردەوامن.
عێراق پشتگیری لە دەستپێشخەرییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانە مەترسیدارەكەی سوودان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.