Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:29

لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ھەڵەبجەیان كردووە

کوردستان TV
100%

ھەورامان جەلال مەحمود، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای ھەڵەبجە، رایگەیاند : لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 30 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگاكەیان كردووە.
ھەورامان جەلال مەحمود لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەدا كە ھاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای ھەڵەبجە بەردەوامە و رایگەیاند كە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا تا ئێستا، زیاتر لە 30 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگاكەیان كردووە.
باسی لەوەیش كرد كە ئەمساڵ رێژەی ھاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای ھەڵەبجە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، باشتربووە و گوتی: بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ، نەورۆز كەوتە مانگی رەمەزانەوە، گەشتیار نەیتوانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای ھەڵەبجە بكات، بۆیە ھاتنی گەشتیاران كەوتە ناو جەژنی رەمەزانەوە و زۆرترین گەشتیار رووی لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە كردووە، بە تایبەتی گەشتیارانی خوارووی عێراق.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای ھەڵەبجە راشیگەیاند كە كەشوھەوای ئێستای پارێزگاكە، كەشوھەوایەكی دڵڕفێن و بەھارییە، ھەروەھا باران بارینەكەی ئەم چەند رۆژەی رابردوو، دیمەنێكی جوانی بە ناوچە گەشتیارییەكان بەخشیوە و گوتی: "باران بارینەكەی ئەم چەند رۆژەی رابردوو، كاریگەری لەسەر نەھاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكان دروست نەكردووە.
بە گوتەی ھەورامان جەلال مەحمود لەئێستادا، 36 ناوچەی گەشتیاریی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە كە دەكەونە ماستەر پلانی گەشتیارییەوە، تۆماركراون و رایگەیاند "پلانمان ھەیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەتدا، ژمارەیەك پرۆژەی گەشتیاریی جیاوازتر بكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین كەرتی گەشتیاریی لە پارێزگای ھەڵەبجە بەرەو پێشەوە بەرین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.