Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:38

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت 

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، نامەیەكی لە مارك ڕووتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت.
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵدا. 
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەكاتەوە كە وڵاتەكەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دەكات وەك بەشێك لە كارنامەی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری .
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، هەروەها لە نامەكەیدا باس لەوە دەكات كە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریكردن لە خول و پرۆگرامەكانی ڕاهێناندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.