كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەپشوی فەرمی خۆیدا بەفیشەك خۆی كوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار و لەسەر ڕیگای گۆڕستانی ئەنفالكراون ،كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەناوی ( موفەق توفیق مستەفا ) لەدایكبووی 1983 بەچەكی جۆری كڵاشكۆف خۆی كوشت.
هەروەها دەڵێت: لەئێستادا پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەكەو تەرمەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كردوە لەسەر هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو دەستیان بەلێكۆڵینەوە.
لە گەرمیان پۆلیسێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.