Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:46

ئێرڤن هێكس :ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و پشتیوانی هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 25ی نیسانی2023 عبدللـە حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازیكرد لە ئێرڤن هێكس، كۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری لە هەولێر .
لە دیدارێكدا باس لە هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرا و تیشك خرایە سەر هەوڵەكانی  پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و ڕووبەروبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و پشتگیری و پشتیووانی خۆیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دوپات كردەوە.
هەروەها ئێرڤن هێكس، كونسۆڵی گشتی ئەمریكا رایگەیاند:  ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و پشتیوانی هەرێمی كوردستان.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا باس لە بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراو
تیشك خرایە سەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان  و تێپەڕاندنی پرسی پرۆژە یاسای گاز و نەوت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.