لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكان، ھەشت تیرۆریستی داعش دەستگیركران.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە ھێزەكانیان، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، ھەشت تیرۆریستی داعش دەستگیركراون.
باسی لەوەیش كردووە كە دەستگیركراوەكان لە بەناو دیوانی جوند سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كاریان كردووە.
ھەشت تیرۆریستی داعش دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.