Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 08:48

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە حزبەكان دەكات چەك وەكو دیاری نەبەخشنە ئەندام و لایەنگرانیان

کوردستان TV
100%

بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 10338 لە 25/4/2023، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی چەك و دیاردەی چەكداری، لە ڕێی چەند خاڵێكەوە داوای هاوكاری و هەماهەنگی لە پارت و هێزە سیاسییە مۆڵەتدراوەكانی كوردستان دەكات. وەزیر ناوخۆ لەو نوسراوەدا داوای لە هێز و لایەنە سیاسییەكان كردووە كە میدیاكانیان بۆ هەڵمەتی هۆشیاری ئەندامانیان و هاووڵاتیان بخەنە گەڕ تا چەك لە ماڵەكان نەبێت و كەس چەكی بێ مۆڵەت هەڵنەگرێت. 
هەروەها داوا كراوە كە هیچ حزبێك لە هیچ بۆنەیەكدا چەك وەكو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانی خۆی و داواش كراوە كە لە بارەگانیان كۆگا دروست بكەن تا پاسەوانی بارەگاكانیان لە دوای دەوام چەك نەبەنەوە ماڵەوە.
هەروەها وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە كردووە كە بەجێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە، زەمینەیەكی باشتر بۆ كۆمەڵگەی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك و كەمكردنەوەی دیاردەی چەكداری دروست دەبێت، كە دواجار ئەمە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی، ئەمەش بە قازانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان تەواو دەبێت.
بۆ بینینی نوسراوە و یاسای چەك ژمارە 2ی ساڵی 2022 و ڕێنماییەكانی ژمارە 5 و 6ی ساڵی 2022، سەردانی ئەم لینكە بكەن:
https://tinyurl.com/27yebwy3

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.