ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنی عەلی مەحموود، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
وتەبێژی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنی عەلی مەحموود ڕایگەیاند: داواكراوێك بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، كە تایبەتە بە كوشتن لەلایەن عەلی مەحموود-ەوە لە ماڵەكەی داڵدەدراوە.
هەروەها وتەبێژەكەی ئاسایش دەڵێت: داواكراوەكە دەستگیركراوە و عەلی مەحموود-یش بەفەرمانی دادوەر بەتۆمەتی داڵدەدانی داواكراوەكە دەستگیركراوە.
وتەبێژی ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەینەوە.
ئاسایشی هەولێر :عەلی مەحموود بەفەرمانی دادوەر بەتۆمەتی داڵدەدانی داواكراوێك دەستگیركراوە
داواكراوێك بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، كە تایبەتە بە كوشتن لەلایەن عەلی مەحموود-ەوە لە ماڵەكەی داڵدەدراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.