Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:08

ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له‌ سێ كه‌س كردبوو ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ته‌قه‌یان له‌ سێ كه‌س كردبوو و برینداریان كردبوون.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژن لە گەڕەکی شەهیدانی شارۆچكه‌ی کەلار و نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب، دوو تۆمەتبار لەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە سێ گەنج کردبوو و یەکێکیان بریندار كردبوو.

ڕاشیگه‌یاند: بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری ڕاسپارد کە هەوڵی تەواو بدەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوودبینین لە کامێرای چاودێری، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا هه‌ردوو تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیرکراون و بەپێی مادەی 405\31 بەندکراون و لە بەشی پۆلیسی کەلار لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.