Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 08:49

ئەو باندەی لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو باندەی ڕاگەیاند، کە لە شەوی ڕابردوودا لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر ڕووبەڕووی تێمێكی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بوونەوە.

شەوی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان چه‌ند تۆمه‌تبارێک و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕووی دا و به‌هۆی ته‌قه‌كردنیشه‌وه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا، ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 04ـی 2023 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانییان ئەو باندە دەستگیر بکەن کە لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر بە تەقەکردن رووبەڕووی تێمێكی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بوونەوە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن 8 ساڵان گیانی لەدەست دا."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم دەستگیکراوەکان گیراوەتەبەر و ڕووبەڕووی دادگە دەکرێنەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.