Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:46

كچێك به‌هۆی گڕگرتنی غازی ماڵانه‌وه‌ سووتا

کوردستان TV
100%

به‌هۆی گڕگرتنی غازی ماڵان‌ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی سیده‌كان، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كچێك سووتا و ڕێژه‌ی سووتاوییشه‌كه‌شی زۆره‌.

مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ گه‌یه‌نرایه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان.

ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه‌ ناوی (ه‌. م. س)ـه‌ و دانیشتووی گوندێكی سنووری ده‌شتی هێرته له‌ شارۆچكه‌ی سیده‌كان‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان گوتوویانه‌ كچه‌كه‌یان به‌هۆی گڕگرتنی ته‌باغی غازی ماڵانه‌وه‌ سووتاوه‌.

دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له‌ بنكه‌ی ته‌دروستی سیده‌كان‌، كچه‌ سووتاوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.