Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:57

سەرهەد عەبدوڵا کوێخا موبارەک لە چەمچەماڵ کوژرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە کوڕێکی عەبدوڵا کوێخا موبارەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 04ـی 2023 سەرهەد عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە چەمچەماڵ تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا، سەرچاوەیەکیش هەواڵەکەی بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: سەرهەد عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەدایکبووی 2001ـە، بکوژەکە کێشەی کۆنی لەگەڵ خانەوادەی عەبدوڵا کوێخا موبارەک هەبووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە دوای ئەوەی تەقە لە سەرهەد عەبدوڵا کوێخا موبارەک کراوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی چەمچەماڵە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.