شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، له‌مشه‌وه‌وه كه‌شوهه‌وایه‌كی باراناوی ده‌گاته ئاسمانی عێراق و بۆ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت.
سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی كه‌شناسییه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌م شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین له عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و سه‌ره‌تا باران له پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌بارێت، دواتریش كه‌شوهه‌وا باراناوییه‌كه ده‌گاته پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م هه‌وره باراناوییه‌كه ده‌گاته ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه هه‌وره‌تریشقه و ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵدابێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ بارانبارینه‌كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا سبه‌ی شه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له پارێزگاكانی باشووری عێراق تا به‌ره‌به‌یانی دووسبه‌ی پێنجشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.