Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:37

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ڕووسیا و سووریا و تورکیا و ئێران ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگاکانی هەواڵگریی ڕووسیا و سووریا و تورکیا و ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 04ـی 2023 کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لەنێوان وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگاکانی هەواڵگریی ڕووسیا و سووریا و تورکیا و ئێران بەڕێوەچوو، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: ''لە کۆبوونەوەکەدا بەهێزکردنی ڕەوشی ئەمنیی سووریا، هەنگاوەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و سەرجەم گرووپە توندڕەوەکان بە هەموو شێوەکانییەوە لە خاکی سووریا، چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی سوورییەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان تاوتوێ کران".

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، "لایەنەکان جەختیان لەسەر ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا کردۆتەوە."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە کە "کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامیدان کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکانی نێوانیان کرایەوە لەپێناو هێنانەدی سەقامگیریی لە سووریا و تەواوی ناوچەکەدا و درێژەدان بەو سەقامگیرییە."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.