Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:53

هه‌ولێر به‌رامبه‌ر شورته‌ دووچاری شكست بوو

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته ‌دووچاری شكست بووه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 25ی خولی نایابی عێراق بوو و تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له‌ شاری به‌غدا بووه‌ مێوانی یانه‌ی شوڕته‌.

هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی شوڕته‌ له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌حمه‌د فه‌ڕحان له‌ خوله‌كانی 22 و 53 هاتنه‌ تۆماركردن، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێریش به‌ سه‌رێكی ئه‌مجه‌د ڕازی له‌ خوله‌كی 85 تۆمار كرا.

ناوبژیوان عه‌لی سه‌باح له‌ خوله‌كی 41 به‌ بیانۆی فاول، گۆڵێكی دروستی یانه‌ی هه‌ولێری ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ بوو له‌ گیمی یه‌كه‌مدا.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی شوڕته‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 51 خال و به‌جیاوازی خاڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌وڕا، هاته‌ پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێریش به‌ 32 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی 12ی یانه‌كان مایه‌وه‌.

جێی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م شكسته‌ كه‌ عه‌باس عوبێد ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێره‌ دووچاری ده‌بێت.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.