Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:05

پۆلیس ئەم کەسانەی بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر و ماتۆڕسکیل دەستگیر کردووە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی 8 تۆمەتباری ڕاگەیاندووە، بە تۆمەتی دزیکردن لە کێڵگەی پەلەوەر و دزینی ماتۆڕسکیل.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 04ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لە ڕۆژانی چەژنی ڕەمەزاندا هەشت تۆمەتباری دەستگیر کردووە کە سێ لە تۆمەتباران تاوانی دزیکردنیان لە کێڵگەی پەلەوەر و باخی هاووڵاتییان ئەنجام داوە.

ڕاشیگەیاند: چوار تۆمەتباری دیکەش بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل لە گەڕەکەکانی قەزای کەلار دەستگیر کراون، هەروەها دەستبەسەر سێ ماتۆرسکیلی دزراودا گیراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبارێکی دیکەش بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێتێک دەستگیر کراوە، سەرجەم تۆمەتبارانیش لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا تاوانی دزیکردنیان ئەنجام داوە و لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوە دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و ئێستا ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.