هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند، هێرشه تیرۆریستییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میان كردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی رابردوو ئارامترین مانگ بوو به درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو.
ژه‌نه‌ڕال ماتیۆ مه‌كفارلێن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ڕایگه‌یاند: هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هێرش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق به ڕێژه‌ی 68% كه‌مببووه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان كات له ساڵی پاردا.
گوتیشی: به‌هه‌مانشێوه و له هه‌مان ئه‌و واده‌یه‌دا له سووریاش هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش به ڕێژه‌ی 55% كه‌می كردبوو.
ژه‌نه‌ڕال ماتیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌و هێرشانه‌شی كه چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیان دابوون، بچووك بوون كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی كه‌مه‌وه ئه‌نجامدرابوون.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جه‌ختیشی كرده‌وه: مانگی ڕه‌مه‌زان كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆتایی هات، هێمنترین مانگ بوو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراق له‌م مانگه‌دا به ڕێژه‌ی 80% كه‌مببوونه‌وه، هه‌روه‌ها له سووریاش بۆ ڕێژه‌ی 37% كه‌مببوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.