Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:01

ئاگاداربن.. سبه‌ی به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ شوفێران و هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبه‌ی چوارشەم ڕێکەوتی 2023/4/26 لە کاتژمێر9ی سەرلەبەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خرێت.

سه‌باره‌ت به‌ شوێنی داخستنه‌كه‌، هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ لەسەر شەقامی 60 مەتری لە نزیک شوقەکانی زانیاری تاکو ترافیکی ئیسکانه.

هۆكاری داخستنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر کاری هێلکاری شەقامی بۆ دەکرێت و بەشێوەی کاتی هەندێک لە ڕێڕەوکان دادەخرێت تاکو کارەکان تەواو دەبن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاره‌كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و شوفێرانه‌، بۆیە داوای هاوکاریتان لێ دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.