Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پێویست به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشكی منداڵان ناكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌م لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ بۆ به‌دواداچوونی ڕه‌وشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك له‌ منداڵ، وه‌زاره‌ته‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویست به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ ناكات.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لێژنەی وەزاری بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک  (التهاب الصحایاMeningitis ) لەنێو منداڵانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بە بەشداربوونی لێژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان سەردانیکردنی مەیدانی نەخۆشان و بەشە پەیوەندارەکان لە شاری هەڵەبجە ئەنجامدرا.

ڕاشیگه‌یاند: كاری لیژنه‌كه‌ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستی ڕێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەستنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی ڕەوشی ئەم نەخۆشییە بوو لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبەی چوارشەم هەمان لیژنە بۆهەمان مەبەست سەردانی شاری سلێمانی بکات.

وەزارەتی تەندروستی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بواری خۆپارێزی و چارەسەری لە نەخۆشخانەکان، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە ڕەوشی ئەم نەخۆشییە و چارەسەری بۆ ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و ترس و لەکارخستنی هەر کاروبارێکی ڕۆژانە لەژێر كۆنترۆڵکردندایە.

ڕێنمایی و ڕاسپاردەی دایکان و باوکان و هاووڵاتییانیشی كرد پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی کەسی بن و لە کاتی بوونی نیشانەكان لە منداڵەكانیان سەردانی دامودەزگا تەندروستییەکان بکەن و بەبێ ڕاسپاردەی پزیشکی چارەسەر و هیچ دەرمانێک بەکار نەهێنن و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نەخۆشی دەستنیشانکراو و کەلوپەلەکانیان نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.