ئه‌و كچه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی گڕگرتنی غازی ماڵه‌كه‌یان له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان سووتابوو، ئه‌مشه‌و به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به ناوی (هۆزان مسته‌فا سه‌عید) دانیشتووی گوندێكی سنووری ده‌شتی هێرت له شارۆچكه‌ی سیده‌كان گه‌یه‌نرایه بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان.
كه‌سوكاره‌كه‌ی له بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه كچه‌كه‌یان به‌هۆی گڕگرتنی ته‌باخی غازی ماڵه‌كه‌یان سووتاوه.
دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان، كچه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كرا.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی سۆران، ئه‌مشه‌و سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی كچه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
سیده‌كان / مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.