Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:49

مانگی داهاتوو بودجە پەسەند دەكرێت ؟

کوردستان TV
100%

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات لە مانگی داهاتوودا بودجەی ساڵی ئێستا پەسەند بكرێت.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: هەفتەی داهاتوودا بە پەرۆشەوە لە لیژنەی دارایی كاردەكەین بۆ كەمكردنەوەی بودجەی كاركردن لە بواری خزمەتگوزاری كاڵا و هەندێك پێداویستی بەكاربەر، كە دوو هێندە لە هەندێك وەزارەتدا زیادیكردووە .
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەین لە مانگی داهاتوودا بودجە پەسەند بكرێت، دواتر حكومەت ڕێنمایی جێبەجێكردن دەربكات و دەتوانرێت لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتووەوە خەرجكردنەكە دەستپێبكات.
سەبارەت بە چۆنییەتی دابینكردنی داهاتی غەیرە نەوتی زیادە لە بودجەدا كازمی گوتی:حكومەت لە بودجەدا بڕی 17 ترلیۆن دیناری وەك داهاتی نانەوتی داناوە، كە بە بەراورد بە داهاتی نەوت كەمە. 
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستیكردەوە بە تاوتوێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دەستپێكردەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.