Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:14

سەرۆكی حكومەت سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك دەكات 

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك كرد بۆ گیان لەدەستدانی كوڕە جوانەمەرگەكەی .
سەرۆكی حكومەت ، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە كەس وكار و بنەماڵەكەیان ببەخشێت. 
سەرۆكی حكومەت هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەكی كرد بۆ هەلوێستی مەردانەو بەرپرسانە ونیشتیمانپەروەرانەی و جەختی لەوە كردەوە، كە ئەم تاوانانە دەبێ كۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە. 
 لە بەرامبەردا،عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەكەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.