Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:04

لەسلێمانی دوو كه‌س بەتۆمەتی تەقەكردن لەنەخۆشخانەی منداڵان دەستگیركران

كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی نەخۆشخانەكە بریندار دەكەن
کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكەیان بەفیشەك بریندار كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی كاتژمێر 10:30 خولەكی شەوی ڕابردوو دوو كەس كە لەژێر كاریگەری ماددە كھولییەكاندا بوون و دەیانویست سەردانی منداڵێك لەنەخۆشخانەی منداڵان بكەن، بەڵام لەلایەن پۆلیس و كارمەندی پرسگەی نەخۆشخانەكەوە ڕێگرییان لێكراو ڕێنمایی كران كە وادەی سەردانیكردنی نەخۆش كۆتاییھاتووەو منداڵە نەخۆشەكە دایك و باوكی لەلایەو پێویست ناكات ئەوان بچنە لای، بەڵام كاتژمێر 1:30 خولەك تۆمەتبارەكان دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەكەو تەقە لەپۆلیسێك و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكە دەكەن و برینداریان دەكەن.
هەروەها پۆلیس دەڵێت: دەستبەجێ ھێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو تۆمەتباری سەرەكی كە تەقەی كردبوو دەستگیركراو ئەو كەسەی كە لەگەڵیدا بوو ھەڵات، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەی تریش دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، (ش، خ، أ) لەدایكبووی 1985 و (ئ، خ، م) لەدایكبووی 2033 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی  232 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.