Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێك دەكات

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی 26ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرەیەك باسیان لێوە دەكرێت و گەنگەشە دەكرێن؛ تەوەرەی یەكەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
لە تەوەرەی دووەمدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی سێیەم و كۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای ڕێكخستنی كاری دڵنیاییی عێراق.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.