بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایدەگەێنێ ، لە ئێستادا لە سنووری گەرمیان دا هیچ بڵاوبوونەوەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵان دا بەشێوەی پەتا و شەپۆل بوونی نییە، بەڵكو ئەوەی هەیە حاڵەتە.
راگەیەنراوێك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە
بە سەرجەم دانیشتوانی سنوری ئیدارەی گەرمیان رادەگەیەنین لە ئێستادا لە سنووری گەرمیان دا هیچ بڵاوبوونەوەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵان دا بەشێوەی پەتا و شەپۆل بوونی نییە، بەڵكو ئەوەی هەیە حاڵەتە، كە ئەمەش لە زانستی پزیشكیی و پەتازانی دا ئاستەكەی ئاساییە و نەگەیشتووەتە دۆخێكی مەترسیدار.
هاوكات بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بەشی نەخۆشیە گوازراوەكان و نەخۆشخانەكانی راسپاردوە بۆ ئەوەی ئامادەكاریی بكەن بۆ هەر حاڵەتێكی جیاواز، تاوەكو دانیشتوانی سنورەكە دڵنیایی پێویستیان هەبێت بۆ ژیانێكی ئارام.
هەروەها رێنمایی هاوڵاتیان دەكەین لەكاتی هەر نیشانەیەكی نەخۆشیەكە و ناڕەحەتیەكی مناڵەكانیان، سەردانی پزیشكانی مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان و نەخۆشخانەكانمان بكەن بۆ دەستنیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست تەنانەت ئەگەر حاڵەت و نەخۆشیەكانیش سادە بن، بەپێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەك بۆ دەستنیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەر پەنا بۆ هیچ دەرمانخانە و نۆرینگەیەكی خاوەن پیشەی دیكە نەبرێت كە لەلایەن پزیشكانەوە بەڕێوەنابرێن، چونكە بەداخەوە زۆرجار كەسانێك هەن ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و لەسەر حسابی تەندروستی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بەدوای سوودی تایبەتی دا دەگەڕێن.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستیەكی باش بۆ هەمووان…
تەندروستی گەرمیان: هیچ بڵاوبوونەوەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵاندا بەشێوەی پەتا و شەپۆڵ بوونی نییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.