Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:30

پێویستە ئاوی لەدەبەنراو لەخوار پلەی گەرمی (25) و دوور لەتیشکی خۆر بگوازرێتەوە

کوردستان TV
100%


قائیمقامیەتی سلێمانی کارگە و کۆگاکانی ئاوی لەدەبەنراو ئاگادار دەکاتەوە و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت؛ دەست بەسەر ئەم بارهەڵگرانەدا دەگرین.
کەیوان خەلیل، سەرۆکی لیژنەی کارگە و کۆگاکانی ئاوی لەدەبەنراو رایگەیاند؛ بەمەبەستی پابەندکردنی شوێنەکان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، رۆژانە لیژنەکە سەردانی سەرجەم کارگەو کۆگاکانی ئاوی لەدەبەنراو دەکات، پشکنینە کیمیایی و فیزیاییەکان ئەنجام دەدات و لەکاتی هەبونی کەموکورتی بەپسوڵەیەک شوێنەکە و خاوەنەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
وتیشی؛ بەپێی رێنمایی و ستانداردە جیهانییەکان، پێویستە ئاوی لەدەبەنراو و هەمو خواردن و خواردنەوەکی لەدەفرنراو پێویستە لەخوار پلەی گەرمی (25) و دور لەتیشکی خۆر عەمبار یان بگوازرێتەوە، بۆئەوەی گەرمی و تیشکی خۆر نەبێتە هۆی تێکدان و تيکچونی پێکهاتەکانیان کە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بۆئەوەکرد، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و زیاتر دەرکەوتنی تیشکی خۆر، ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی ئاو کراوە کە لەکاتی گواستنەوەی ئاوی لەدەبەنراو پێویستە بەشێوەی داپۆشراو بگوازرێتەوە، هەروەها کۆگا و مارکێتەکان شوێنێک تایبەت دابین بکەن کە دور لەتیشکی خۆر و لە خوار پلەی (25)ـەوە بێت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
لای خۆشیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و هاوکاریکردنی لیژنەکان بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو بارهەڵگرانەی بەشێوەی دانەپۆشراو ئاوی لەدەبەنراو یان خواردن و خواردنەوەی لەقتونراو دەگوازنەوە نوسراوی فەرمی  ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکەن.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی جەختدەکاتەوە، هەر کارگەیەک، کۆگایەک، مارکێت و دوکانێک ئاوی لەدەبەنراو لەبەر تیشکی خۆر و لەسەرو (25) پلەی گەرمی بەرز بگوازێتەوە یان عەمباربکات دەداخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.