ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای دیالە تۆماركراوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ڕوانگەی بوومەلەرزەزانییەكانمان لە دەسەڵاتی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەكیان لە پارێزگای دیالە تۆماركردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە ڕێك لە كاتژمێر 08:18 بەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ناوخۆ بەگوڕی (4.2) پلە، تۆماركراوە كە دەكەوێتە (27) كم لە باكووری ڕۆژئاوای خانەقین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە و هیچ زیانێكی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.