Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

هەردوو بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی پەروێزخان دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ هێزێکی دەمامکداری نەناسراو لە قەزای کەلار هەڵیانکوتایەسەر ماڵی هەردوو بەرپرسی پێشووتری ڕاگەیاندنی مەرزی پەروێزخان کە هاوسەری یەکدین، هەردووکیان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 04ـی 2023 محەمەد ساڵح پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: هێزێکی دەمامکداری نەناسراو، بە جلوبەرگ و ئۆتۆمبێلی سەربازی هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئارام سایەخان بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی پەروێزخان، کە دوای خۆی شەرمین عەلی هاوسەری چووەتە شوێنەکەی، هەردووکیان دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند: ئارام سایەخان بەپرسی پێشووی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی پەروێزخان بووە، دواتر شەرمین عەلی هاوسەری پۆستەکەی وەرگرتووە، پاشان خۆی و خێزانەکەی گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەى میرى.

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی بە پۆلیسی گەرمیان کردووە، گوتوویانە کە "ئاگاداری ئەم بابەتە نین"، بۆیە تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنیان نەزانراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.