له نوێترین تۆژینه‌وه‌دا له‌سه‌ر زۆر خواردنی فینگه‌ر و په‌تاته‌ی سووركراوهدا ده‌ركه‌وتووه كه هۆكارێكه بۆ هه‌ستكردنی زیاتر به دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان.
تۆژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 140 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و بۆ ماوه‌ی 11 ساڵی چاودرێرییهكی ورد كراون بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ كه ئایا نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ یاخود خه‌مۆكییان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كه له رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا تۆێژه‌ران داوایان له هاووڵاتییان كردووه به‌زووترین كات و هه‌ر ئێستا تا بۆیان بكرێت له خواردنی فینگه‌ر و په‌تاته‌ی سووركراوه دوور بكه‌ونه‌وه.
توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان خواردنی فینگه‌ر و په‌تاته و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری خۆراكه سووركراوه‌كان هه‌یه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونی هه‌ستكردنی زیاتر به دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه له خۆراكی فینگه‌ر و په‌تاته‌ی سووركراوهدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مادده‌ی ئه‌كریلامید هه‌یه، ئه‌و مادده‌یه‌ش له مرۆڤدا ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كه‌ن.
جهختیشكراوهتهوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر په‌تاته یاخود خۆراكه سووركراوه‌كان ده‌خۆن مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان زۆر زیاتره به به‌راود به كه‌سانی ئاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.