Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:51

ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوودان ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوودان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ كوشتن زیاتر له‌ 500 كه‌سه‌ و برینداریش زیاتر له‌ 4 هه‌زار كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوودان ڕایگه‌یاند: تا شه‌وی ڕابردوو ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا 512 كه‌س بووه‌، ژماره‌ی بریندارانیش 4 هه‌زار و 193 كه‌س بوون.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌نیا له‌ سنووری شاری خه‌رتوومی پایته‌خت 169 كوژراو هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار و 403 بریندار.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داوامان له‌ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر كردووه‌ نه‌خۆشخانه‌ و شوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌كرێنه‌ ئامانج و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش هاوكاری پێشكه‌ش به‌ تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی پێداویستی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌ی برینداران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوودان نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ئێستا به‌شێكی زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كان داخراون. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر له‌سه‌ر هێڵێن به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری و گه‌یشتنی داوده‌رمان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.