Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:35

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هوداپار دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هوداپار کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار کردەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 04ـی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار (پارتی دۆزی ئازاد) بە سەرۆكایەتیی زەكەریا یاپیجیئۆغلوو كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نێوان گەلانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.