یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه پلیتی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عێراق له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشێ و هه‌ر كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رێك و هه‌موو كه‌سێكیش ده‌توانێ له‌م زیادكردنه‌دا به‌شدار بێت.
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هه‌ڵده‌ستین به فرۆشتنی پلیتی چوونە ژوورەوەی یاریگه بۆ سەرجەم ئەو یارییانەی یانەکەمان کە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق لە ناو یاریگه‌ی فەڕەنسۆ هەریری ئەنجامی دەدات.
بڵاویشی كرده‌وه: یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین لە حەوت یاری بەرامبەر هەریەك لە یانەکانی (دیوانییە، نەفتی وەسەت، قوەجەوی، کەرخ، زاخۆ، نەجەف و قاسم).
یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ ئەم مەبەستە هەر بەڵێندەرێك یاخود هەر کەس و کۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداریکردنی لەم زیادکردنە ئاشکرایەدا هەیە، سبەی پێنجشەم رێکەوتی 2023/4/27 کاتژمێر (4)ی ئێوارە لە بارەگای یانەی وەرزشی هەولێر لە ناو یاریگای فەڕەنسۆ هەریری ئامادە بێت.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌روه‌ها نرخی فرۆشتنی پلیتی یارییه‌كانیشی دیاری كرد كه بریتین له:-
- نرخی پلیتی ئاسایی بریتیە لە تەنیا (2) هەزار دینار.
- نرخی پلیتی (VIP) بريتی دەبێت لە (25) هەزار دینار.
- نرخی پلیتی (VVIP) بريتی دەبێت لە (50) پەنجا هەزار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.