Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

دەستەی وەبەرهێنان بووە ئەندام لە ئاژانسێکی نێودەوڵەتیی

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێودەوڵەتیی پەرەپێدان و پێشڤەبردنی وەبەرهێنان (WAIPA)، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی وەک ئەندامێکی ئاژانسەکەی ناساند.

 دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاژانسی نێودەوڵەتیی پەرەپێدان و پێشڤەبردنی وەبەرهێنان (WAIPA) بە فەرمی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی وەک ئەندام لەنێو 130 وڵاتی جیهاندا ناساند.

(WAIPA) ئاژانسێکی نێودەوڵەتیی ناحکوومییە لە ساڵی 1995 لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان وەک مەکۆیەک بۆ دامەزراوەکانی بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان (IPA) کار دەکات.

ئاژانسەکە لە پەیڕەوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانجیان پێشخستن و پەرەپێدان و لێکگەیشتن و هاوکاری لەنێوان ئاژانسەکە و دامەزراوەکانی بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنانە، هەروەها بەهێزکردنی سیستەمی کۆکردنەوەی زانیاری، پێشخستنی بەکارهێنانی کارامەیی، ئاسانکاری لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی زانیاری، ئەزموونی وڵاتان لە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنان لە دەرەوەدا، ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە یارمەتی تەکنیکی و پێشخستنی مەشق و ڕاهێنان IPA ئامانجەکانی دامەزراوەکەن.  

ئاژانسەکە لە ساڵی 1995 لە شاری جنێڤی پایتەختی وڵاتی سویسڕا دامەزراوە، لە ساڵی 2015ـەوە نووسینگەیەکی لە ئیستەنبووڵ لە تورکیا کردووەتەوە، لەوێشەوە ئاژانسی وایپا خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە 170 لە ئەندامەکانی لە 130 وڵاتی جیهاندا دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.